کۆمپانیای ئەپڵ وابریارە ئەمشەو کاتژمێر ٨ ئێوارە بە کاتی کوردستان لە بۆنەیەکی تایبەتدا کۆمەلێک ئامێر و مۆبایل نمایش بکات کە نوێترینیان مۆبایلی نوشتاوەکەی ئایفۆنە کە ڕاپۆرتەکانی بواری تەکنەلۆژیا ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆمپانیای ئاپڵ کار لەسەر بڵاوکردنەوەی یەکەم مۆبایلی زیرەکی نووشتاوەوە دەکات لەژێر ناوی ئایفۆن دیۆ کەپێشتر بە ناوی ئایفۆن فۆلد و ئلترا ناوی دەهات بەلام لەئێستادا بەپێی زانیارییەکانی مارک گورمان پەیامنێری بڵومبێرگ ناوکەی گۆردراوە بۆ ئایفۆن دیۆ (iPhone Duo) ئەم ئامێرە نوێیە بە نرخی سەرەتایی دوو هەزار دۆلاری ئەمریکی پێشکەش دەکرێت ئەم هەنگاوەی ئاپڵ ڕووداوێکی وەرچەرخانە لە پیشەسازی مۆبایلی زیرەکدا و چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەرییەکی بەهێز لەگەڵ کۆمپانیاکانی تر دروست بکات کە پێشتر چووبوونە ناو ئەم بازاڕەوە

