دەستەیەک لە هاووڵاتییانی کۆریای باشوور داوایان لە حکوومەتی وڵاتەکەیان کرد لە ناردنی هێز بۆ گەرووی هورمز خۆی بەدوور بگرێت و ئەو شەڕەیان شەرمەزار کرد کە بە «شەڕی نایاسایی»ی ئەمریکایان ناو برد. خۆپێشاندەران ئەمڕۆ لە بەرانبەر باڵیۆزخانەی گەورەی ئەمریکا لە سێئول کۆ بووبوونەوە؛ لە کاتێکدا بەرپرسانی وڵاتەکەیان تاوتوێی «بەشداریکردن» لە دابینکردنی ئاسایشی ئەم ڕێڕەوە ئاوییەدا دەکەن، پارچەنووسراویان بە دروشمی «پەیوەندی بە شەڕێکی داگیرکارییەوە مەکەن» بەدەستەوە گرتبوو. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، گوشاری خستووەتە سەر کۆریای باشووری هاوپەیمانی تا لە شەڕی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بەشداری بکات؛ ئەو شەڕەی لە ڕەوتیدا ئێران کۆنترۆڵی گەرووی هورمزی وەک یەکێک لە ڕێڕەوە هەستیارەکان بۆ دابینکردنی نەوتی جیهان گرتووەتە دەست. ئێران پێشتر هۆشداریی دابووە کۆریای باشوور سەبارەت بە چوونەپاڵ ئەمریکا لە شەڕی بەردەوامدا.

