ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بەدواداچوونی بۆ پڕۆسەی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ئەو هێرشە کرد، کە کێڵگەی کۆرمۆری لە سلێمانی کردە ئامانج.
سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بڵاویکردەوە. زەیدی رێنمایی دا بە خێراکردنی رێکارەکانی لێکۆڵینەوە و ئامادەکردنی راپۆرتی کۆتایی لە زووترین کاتدا.
سەرۆکوەزیران جەختی لە گرتنەبەری رێکاری یاسایی توند بەرامبەر هەر کەسێک کردەوە کە تێوەگلانی لەو هێرشەدا بسەلمێندرێت. هەروەها داوای لێپرسینەوەی یاسایی لە کەسانی بەرپرس کرد، بە شێوەیەک کە دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە دەستەبەر بکات و ئاسایشی دامەزراوە گرنگەکان و سەلامەتیی کارمەندەکانیان بپارێزێت.

