zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد ئه‌لشەرع دۆخی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/11/11، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەڕێز ئەحمەد ئه‌لشەرع، سەرۆکی کۆماری عەرەبیی سووریا، لە پەراوێزی لووتکەی ئاووهەوا لە ئەنتالیای تورکیا، دیدارێکیان ئه‌نجام دا.

تیایدا، پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، پەرەپێدان و فراوانکردنی بوارەکانی هاریکاری و هەماهەنگی، بە جۆرێک لە خزمەت بەرژەوەندییە هاوبەشەکاندا بێت، تاوتوێ کران.

ده‌رباره‌ی ڕەوشی ناوچەکە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی گفتوگۆ و ڕێگەچارەی ئاشتییانە و دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان کردەوە.

دۆخی کورد لە سووریا ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ بوو. تیایدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگیی پاراستنی مافه‌کانی کورد و دەستەبەرکردنیان له‌ دەستووری سووریادا کردەوە. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها هیوای خواست سه‌رۆک ئه‌لشه‌رع له‌ داهاتوویه‌کی نزیکدا سه‌ردانی به‌غدا و هه‌ولێر بکات.

چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی دیداره‌که‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەیانامەیەك لە یەكێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستانەوە

دڵشاد

نێوەندی ئاماری ئێران: ڕێژەی هەڵاوسان لە مانگی تشرینی یەکەمدا گەیشتە سەرووی ٤٨٪

یاسین

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: گەرووی هورمز بە فەرمانی موجتەبا خامنەیی داخراوە

یاسین