توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری JAMA Network Open بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە کە پشتگوێخستنی تەندروستی دەروونی نەخۆشان پێش نەشتەرگەرییە گەورەکان دەکرێت پرۆسەی چاکبوونەوەیان خاو بکاتەوە، بەتایبەت لە نەخۆشانی بەساڵاچوو.
توێژینەوەکە لەسەر ٣٠٦ کەسی تەمەن ٦٠ ساڵ و سەرووتر ئەنجامدراوە کە بڕیار بوو نەشتەرگەری دڵ، شێرپەنجە یان ئۆرسۆپیدی بۆ بکرێت. بەشداربووان بۆ دوو گرووپ دابەشکراون:
· گرووپی یەکەم: تەنها کەرەستەی خۆیارمەتیدەری وەرگرتووە.
· گرووپی دووەم: لە ٨ بۆ ١٢ دانیشتنی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پسپۆڕی تەندروستی دەروونی گفتوگۆیان کردووە، هەروەها پێداچوونەوەیەکی تایبەتی دەرمانیان بۆ کراوە.
ئەنجامەکان:
· دوای سێ مانگ لە نەشتەرگەری، ئەو نەخۆشانەی کە ڕاوێژیان لەگەڵ پسپۆڕانی تەندروستی دەروونی کردووە و دەرمانەکانیان پێداچوونەوە بۆ کراوە، کەمبوونەوەی نیشانەکانی خەمۆکی و دڵەڕاوکێیان ٢.٢ بۆ ٢.٥ خاڵ زیاتر بووە لە گرووپی یەکەم.
· بەساڵاچووانەی نەشتەرگەری شێرپەنجەیان بۆ کراوە، زۆرترین باشتربوونیان لە تەندروستی دەروونیدا بینیوە، بە جیاوازی نزیکەی ٥ خاڵ لە گرووپی کۆنترۆڵ.
ئەنجام: چاودێری چالاکی تەندروستی دەروونی پێش نەشتەرگەری پێویست ناکات ببێتە بارێکی زیادە بۆ سیستەمی نەخۆشخانە، بەڵکو دەتوانرێت بە ئاسانی لەگەڵ پرۆسەکانی ئێستادا تێکەڵ بکرێت.

