ڕۆبێرتۆ دی زێربی بە فەرمی ناوی ئەم هێرشبەرەی لە لیستی ٢٥ یاریزانەکەی تیپەکە سڕییەوە دوای ئەوەی هەوڵەکانی گواستنەوەی بۆ یانەکانی ئێڤەرتۆن و ترابزۆن سپۆر لە کۆتا ساتەکاندا گەیشتنە بنبەست و سەرکەوتوو نەبوون
لە ئێستادا تەنها چەند بژاردەیەکی زۆر سنووردار لە بەردەم یاریزانە تەمەن ٢٩ ساڵییەکەدا ماونەتەوە بۆ ئەوەی خۆی لە مەترسی دابڕانی چوار مانگە رزگار بکات ئەوانیش بریتین لە ئەگەری گەڕانەوە بۆ خولی برازیل لە ڕێگەی یانەی واسکۆ داگاما یان گواستنەوە بۆ خولی پورتوگال بەر لەوەی دەرگای بازاڕی گواستنەوە لەوێش داخڕێت
ئەگەر ئەم هەوڵانەش سەرکەوتوو نەبن ئەوا ڕیچالیسۆن ناچار دەبێت تا مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو لەگەڵ تیپی ژێر ٢١ ساڵان درێژە بە مەشقەکان بدات یان لەسەر کورسی یەدەگ و هاندەران بمێنێتەوە تاوەکو لە بازاڕی زستانەدا دەرفەتی دۆزینەوەی یانەیەکی نوێی بۆ دەڕەخسێتەوە

