zagros news agency

ئەڵۆنسۆ چاوی لە پریمەرلیگە

بەپێی نوێترین سەرچاوە دەربارەی وێستگەی داهاتووی چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەری ئیسپانی پریمەرلیگە و لە ئێستادا ئەڵۆنسۆ تەنها چاودێری ئەو گرێبەست و گفتوگۆیانە دەکات،کە دێنە بەردەمی و نایەوێت هیچ پەلە کردنێک بکات بۆ کاری داهاتووی.

ئەڵۆنسۆ لە مۆندیالی یانەکانەوە لە هاوینی ساڵی ڕابردوو بووە ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید و دوای حەوت مانگ بەڕێککەوتنی هەردوو لایەن لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید جیابوویەوە،ئەمەش دوای ناڕەزایەتیەکی زۆری هاندەرانی یانەکە.

بەپێی ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی بێت ئەڵۆنسۆ چاوی لەوەیە بچێتە لیڤەرپوڵ،لە ئێستاشدا ڕێدز ئەنجامەکانی بەرچاو گونجاو نین و یانەکە لەحاڵێکی خراپە،کە لەکاتی بەردەوامی ئەو ئەنجامانە بەئەگەری زۆرەوە چابی لە لیڤەرپوڵە بۆ وەرزی داهاتوو.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

فلیک سزا دەدرێت

یاسین

یەکێتیی ئەورووپا هۆشداری دەداتە چین سەبارەت بە پشتیوانییەکانی بۆ ڕووسیا

یاسین

مۆندیالی یانەکان بەردەوام دەبن و خشتەی یاریەکانی ئەمشە و بەرەبەیانی سبەی

یاسین