zagros news agency

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری تەقەکردنەکەی دوێنێی ڕاگەیاند

 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری ڕاگەیاند کە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری هەولێر تەقەیان کردبوو و ببوونە هۆی دروستکردنی ئاژاوە و دڵەڕاوکێ لەناو هاووڵاتیاندا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، توانراوە سێ تۆمەتبار بە ناوەکانی (أ ، خ ، أ)، (م ، ل ، أ) و (م ، أ ، ع) دەستگیر بکرێن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، تۆمەتبارەکان لە ڕێکەوتی ٩ی ئەیلوول، بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (BMW) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەستابوون بە تەقەکردن و بشێوی، هاوکات لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکە و ئەو چەکەی پێیان بووە گیراوە.

پۆلیسی هەولێر جەختی کردووەتەوە کە ڕێکارە یاساییەکان گراونەتەبەر و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە ڕووداوەکە بەردەوامە بە مەبەستی دەستگیرکردنی سەرجەم تۆمەتبارانی دیکەی پەیوەندیدار بە کەیسەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. تۆتنهام بە گۆڵباران شکستی بە ساوسامپتۆن هێنا

یاسین

لە نەینەوا سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران و دەست بەسەر ٥٠ کیلۆگرام کریستاڵدا گیرا

سەڵاح

پەیامێک لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی

یاسین