ئەمڕۆ هەینی، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، نمایشێکی تایبەت بۆ ئۆتۆمبێلە وەرزشی، کلاسیک و ماتۆڕسکیلە سەرنجڕاکێشەکان لە شاری بازرگانیی “ئارام” لە هەولێر بەڕێوەچوو.
لە نمایشەکەدا جەماوەرێکی بەرچاو لە هەواداران و ئارەزوومەندانی ئەم بوارە، کە لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانەوە هاتبوون، بەشدارییان کرد. لە میانەی چالاکییەکەشدا کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی وەرزشیی مۆدێرن، کلاسیکی دەگمەن و ماتۆڕسکیلی جۆراوجۆر خرانەڕوو.
ئیڤێنتەکە بە مەبەستی کۆکردنەوەی ئارەزوومەندانی بواری ئۆتۆمبێل و نیشاندانی دیزاین و مۆدێلە جیاوازەکان ڕێکخرابوو، کە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا و بووە مایەی دڵخۆشی و سەرنجڕاکێشانی بەشداربووان و ئامادەبووانی نمایشەکە.























