نیکۆڵ کیدمان، ئەکتەری ئوسترالی، باسی لەوە کرد کە شەوی بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسکار لە 2003، یەکێک بووە لە تەنیاترین ساتەکانی ژیانی. کیدمان، کە تەمەنی 59 ساڵە، توانی لە ڕێگەی ڕۆڵگێڕانی کەسایەتی ڤێرجینیا وۆڵف لە فیلمی “The Hours” خەڵاتەکە بباتەوە، بەڵام دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە هەستی بە بۆشاییەکی دەروونی گەورە کردووە.
ئەم ڕووداوە دوای جیاوبوونەوەی هات لە هاوسەری پێشووی، تۆم کروز، کە لە نێوان ساڵانی 1990 تا 2001 هاوسەری بوو.
لە چاوپێکەوتنێکدا لە پۆدکاستی ثێراپۆس لەبارەی بەرهەمی “Practical Magic 2″، کیدمان باسی لەوە کرد، سەرڕاڕای ئامادەبوونی باوکی و دایکی لە ڕێوڕەسمەکەدا، نەبوونی هاو ەشێک بۆ بەشکردنی سەرکەوتنەکان کاریگەری قووڵی لەسەر دروستکردووە.
روونی کردەوە، ئەو شەوە وای لێکردووە سەرلەنوێ بیر لە پێداویستییە سۆزدارییەکانی بكاتەوە و تێبگات کە سەرکەوتنی پیشەیی تەنیا بەشێکە لە بەختەوەری و ناتوانێت شوێنی پەیوەندییە مرۆییە ڕاستەقینەکان بگرێتەوە.

