zagros news agency

ئەمریکییەکان چ کتێبێک دەخوێننەوە؟

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لیستی هەفتانەی خۆی بۆ پڕفرۆشترین کتێبە ناخەیالییەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاوکردەوە، کە ڕەنگدانەوەی بایەخدانی خوێنەرانە بە بابەتەکانی سیاست، کۆمەڵگە، ئابووری و ژیاننامە.

 

لە لیستی پێنج پڕفرۆشترین کتێبی هەفتە لە ئەمریکا، ناوەڕۆکی کتێبەکان؛ بابەتگەلێکی جۆراوجۆریان لەخۆگرتووە، لەوانە پرسی مرۆیی، لێکۆڵینەوەی سیاسی، یاداشت و شیکاریی مێژوویی.

 

کتێبی “This Is Me” لە نووسینی هایدن پانتێر، ریزبەندی یەکەمی بەدەست هێنا، تێیدا باسی ڕووبەڕووبوونەوەی ناوبانگ و ئالنگارییەکانی ژیانی دەکات.

 

لە ریزبەندی دووەمدا کتێبی “American Scoundrel” هات لە نووسینی کای بیرد و سوسان گۆڵدمارک، کە تیشک دەخاتە سەر ژیان و کاری پارێزەر و ناوبژیوانی سیاسی رۆی کۆهن.

 

کتێبی “Crossing the Wine-Dark Sea” لە نووسینی ئیمێڵی وڵسن ریزبەندی سێیەمی گرتووە، تێیدا وەرگێڕی شاكارەكانی “The Iliad” و “The Odyssey” شیکاری بۆ ئالنگارییەکانی بواری کارەکەی دەکات.

 

کتێبی “Regime Change” لە نووسینی جۆناسان سوان و ماگی هابیرمان لە ریزبەندی چوارەمدا هات، تێیدا دوو پەیامنێری کۆشکی سپی شیکاری بۆ ساڵی یەکەمی خولی دووەمی سەرۆکایەتی دونالد ترامپ دەکەن.

 

لە ریزبەندی پێنجەمدا کتێبی “Going Further” لە نووسینی تید کروز دێت، تێیدا ئەندامی ئەنجومەنی پیران کورتەیەک لەبارەی داوەرێکی دادگەی باڵا دەخاتەڕوو.

 

دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە و چاپخانەکان بەردەوام کار دەکەن بۆ خستنەڕووی بەرهەمی نوێ تا پەرە بە ئاستی خوێندنەوە بدەن لە بازاڕەکاندا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

مۆڵدۆڤا: هێرشی سایبەری هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌کانی وڵاته‌که‌ پووچه‌ڵ کرانه‌وه‌

یاسین

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: ڕەوشی دارایی جێگیرە و یەدەگی عێراق بەشی مووچەی ۱۰ مانگ دەکات

سەڵاح