zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی نوێی فەڕەنسا لە هەولێر دەكات

 

ڕۆژی پێنجشەممە 17ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆز ئیمانویێل مینیۆ كونسوڵی گشتیی نوێی فەڕەنسا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە كونسوڵی گشتیی نوێی فەڕەنسا لە هەولێر كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست. هەروەها جەنابی سەرۆك باسی لە چەندین وێستگەی گرنگی پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی فەڕەنسا دا و ئەو پەیوەندییانەی بە دۆستانە و پتەو وەسف كرد.

كونسوڵی گشتیی نوێی فەڕەنسا لە هەولێریش جەختی لەوە كردەوە كە ئەو پەیوەندی و دۆستایەتییە مێژووییە بەردەوام دەبێت و هەوڵ دەدات لەسەر ڕێچكەی كونسوڵەكانی پێشووتر لە پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە لە بوارە جۆراوجۆرەكان كار بكات.

هەر لەو دیدارەدا دوایین پەرەسەندنەكان و بارودۆخی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و هەروەها بابەتی كۆتایهاتنی ئەركی هێزە هاوپەیمانەكان لە عێراق خرایە بەرباس و گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی بۆ كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

قائیمقامی پێشووتری شنگال بۆ زاگرۆس: تا 30ی9 ده‌بێت په‌كه‌كه‌ شه‌نگال چۆڵ بكات

گوران

ئێران هەوڵ دەدات قەرەبووی داهاتی گازی هەناردەکراو بۆ عێراق بکاتەوە بە کاڵا

یاسین

ئەنجوومەنی ئاسایش دەنگدانی لەسەر پڕۆژە بڕیارەکەی ئاگربەستی غەززە دواخست

سەڵاح