zagros news agency

پەرلەمانتارێک بۆ زاگرۆس: جگه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی لێژنه‌ی یاسایی پارتی چاوی له‌ سه‌رۆكایه‌تی لێژنه‌یه‌كی دیكه‌ی په‌رله‌مانی عێراقه‌

بڕیارە کاتژمێر 02:00ـی پاشنیوڕۆی ئەمڕۆ ، 29ـی تشرینی یەکەمی 2026، پەرلەمان عێراق بۆ دەنگدان بە سەرۆک و ئەندامی لیژنە هەمیشەییەکان کۆببێتەوە.پەرلەمانی عێراق 23 لیژنەی هەمیشەیی هەیە و بەگوێرەی بەرکەوتەی هەڵبژاردن، پۆستەکانی سەرۆک، جێگری سەرۆک، بڕیاردەر و ئەندامانی لیژنەکان بەسەر لایەنەکاندا دابەش دەکرێن.دانیشتنەکە دوای ئەوە دێت، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بە سەرۆکایەتیی هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان و عەدنان فیحان و فەرهاد ئەترووشی، جێگرانی سەرۆکی پەرلەمان، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان کرد.

جوتیار سندی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس، گوتی: “ئامانجی کۆبوونەوەکە ئامادەکاری بووە بۆ دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، لەبەرئەوەی تاوەکو ئێستا ناکۆکی لە نێوان فراکسیۆنەکاندا هەیە لەسەر دابەشکردنی پۆستی سەرۆکی لیژنەکان به‌لام پێناچێت كۆبوونه‌وه‌كه‌ بكرێت چونكه‌ عه‌ره‌به‌كانیش له‌ناو خۆیاندا ناكۆكیان هه‌یه‌ .

له‌باره‌ی پشكی كورد له‌ سه‌رۆكایه‌تی لێژنه‌كان ئه‌وه‌ی خسته‌روو: كورد سه‌رۆكایه‌تی 3 لێژنه‌ وه‌رده‌گرێت ئێستا پارتی یه‌كی وه‌رگرتووه‌ سه‌رۆكایه‌تی لێژنه‌ی یاسایی دوو دانه‌ ماوه‌ یه‌كیان بۆ یه‌كێتی و پارتی چاوی له‌وه‌ی دیكه‌یه‌ چونكه‌ مافی خۆیه‌تی.

هەواڵی پەیوەندیدار

عەلی زەیدی گەیشتە تاران

گوران

پارێزگاری هەولێر، لە سەنتەری قەزایی شەقلاوە پڕۆژەیەکی بەسەركردەوە

سەڵاح

زۆر خواردنی میوە لە یەک کاتدا زیان بە کۆئەندامی هەرس دەگەیەنێت

یاسین