zagros news agency

سەرۆکی هه‌رێمی كوردستان پيرۆزبايى له‌ یەکێتیی زانایانى ئايينيى ئيسلامى كوردستان ده‌كات

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

لە پەنجا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامی کوردستاندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی، سەرکردایەتی و تەواوی مامۆستایان و زانایانی ئایینیی پیرۆزی ئیسلام لە هەرێمی کوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

مێژووی خه‌باتى زانایانی ئایینی و یەکێتییەکەیان لە قۆناغی خەباتی ڕزگاریخوازی و لە سەردەمی شۆڕشدا، شانبەشانی پێشمەرگە و ڕۆڵەکانی گەلەکەمان، بە پێزانین و ڕێزێکی زۆرەوە هەڵدەسەنگێنین. لەم یادە شکۆدارەدا، سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی زانایانی ئایینی و تەواوی شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان دەنێرین کە گیانی خۆیان لەپێناو نیشتماندا بەخشی.

مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی، هەمیشە کۆڵەکەی پاراستنی بەها مرۆیی و نیشتمانییەکان بوون و ڕۆڵێکی باڵا دەگێڕن لە چەسپاندنی میانڕەوی، لێبوردەیی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان، هەروەها لە بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتیدا. هه‌ر له‌م ياده‌دا جه‌خت دەکەینەوە کە کوردستان وەک هەمیشە بە لانکەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە دەمێنێتەوە.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/9/21

هەواڵی پەیوەندیدار

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قامشلۆ دەدرێتە دەستی حکوومەتی سووریا

سەڵاح

ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات

دڵشاد

لە ڕێوڕەسمێکدا لە هەولێر؛ ساڵی یەکەمی پڕۆژەی (کۆڕێس) بۆ گەشەپێدانی کەرتی زەیتوون کۆتایی هات

سەڵاح