کریستۆفەر نۆلان، دەرهێنەر و نووسەری سینەمایی، رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر دیمەنی سڕاوە لە فیلمی “The Odyssey” هەن کە هەرگیز بۆ بینەران نمایش ناکرێن، چونکە ئەو باوەڕی بە بڵاوکردنەوەی وەشانی تایبەتی دەرهێنەر نییە کە لەو وەشانە جیاواز بێت لە سینەماکاندا نمایش دەکرێت.
نۆلان دەڵێت، ئەو لەو بڕوایەدایە، دەبێت بەرگری لەو فیلمە بکات کە دەگاتە دەست بینەران و هەر لە قۆناغی نووسینەوە هەوڵ دەدات وردەکاریی ناپێویست دوور بخاتەوە تا کات و ماندووبوون لە وێنەگرتنی دیمەنە زیادەکاندا بەفیڕۆ نەچێت.
پێشتریش سیلان مێرفی لە کاتی ناساندنی فیلمی “Oppenheimer” ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، نۆلان لە سەرەتاوە دەزانێت چی وێنە دەگرێت و سیناریۆ لای ئەو خودی فیلمەکەیە و پشت بە وێنەگرتن بە فیلمی سیلۆلۆید دەبەستێت کە وردبینی زۆری دەوێت.
فیلمی “The Odyssey” لە هاویندا لە بۆکس ئۆفیسدا سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کرد و داهاتی جیهانیی گەیشتە 1.8 ملیار دۆلار، هاوکات وەک یەکێک لە دیارترین بەرهەمەکانی کێبڕکێی خەڵاتەکانی ئۆسکار ناوی دەهێنرێت.

