zagros news agency

کارمەندی Anthropic دەڵێت بە یارمەتیی ژیریی دەستکرد پرسێکی ١٦٧ ساڵەی بیرکاریی شی کردووەتەوه

 

بیرکارێک کە لە کۆمپانیای زیرەکیی دەستکردی «ئانتروپیک» (Anthropic) کار دەکات، ڕایگەیاندووە کە بە سوودوەرگرتن لە ژیریی دەستکرد، گەیشتووەتە سەلماندنێک بۆ «گریمانەی ڕیمان» کە یەکێکە لە گرنگترین کێشەکانی بیرکاری لە جیهاندا و مێژووەکەی بۆ ١٦٧ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

لێڤێنت ئالپۆگە لە یاداشتێکی چوار لاپەڕەییدا ڕایگەیاند کە بە بەکارهێنانی ئامرازی ژیریی دەستکردی «کلود»ی سەر بە کۆمپانیای ئانتروپیک، بەڵگەیەکی بۆ سەلماندنی «گریمانەی ڕیمان» دۆزیوەتەوە کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٥٩ی زایینیدا لەلایەن بیرکاری ئەڵمانی بێرنارد ڕیمانەوە خراوەتە ڕوو و باس لە شێوازی دابەشبوونی ژمارە سەرەتاییەکان دەکات بەرەو بێکۆتایی.

ئالپۆگە ئاماژەی بەوە دا کە ئەم بابەتە درەنگانی شەوی یەکشەممە بەسەریدا هاتووە و دواتر پەیوەندیی بە داریۆ ئامۆدی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئانتروپیکەوە کردووە بۆ ڕاوێژکردن سەبارەت بە ڕاگەیاندنی دۆزینەوەکە، کە ڕۆژێک دوای خستنەڕووی بەرچاوی پشکەکانی ئانتروپیک لە بازاڕی بۆرسە لە ڕۆژی پێنجشەممە بڵاو کرایەوە.

ناوبراو لە یاداشتەکەیدا بەستەرێکی بۆ کۆدێکی کۆمپیوتەری داناوە کە بە سۆفتوێری «لین» (Lean) نووسراوە و وەک یاریدەدەری سەلماندن لە بیرکاریدا کار دەکات بۆ پشتڕاستکردنەوەی دۆزینەوەکە.

برایان گرین، مامۆستای فیزیا و بیرکاری لە زانکۆی کۆڵۆمبیا لە نیویۆرک، بەڵگەکەی ئالپۆگەی بە ئەگەرێکی زۆر بە «یەکێک لە گەورەترین پێشهاتەکانی بیرکاری لە دوو سەدەی ڕابردوودا» وەسف کرد و لە پەیامێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس (X) نووسی کە ئەگەر دروست بێت ئەوا بەڕاستی سەرسوڕهێنەرە، چونکە گریمانەی ڕیمان نزیکەی دوو سەدەیە ئامانجێکی گەورەیە و لێکەوتەی قووڵی هەیە.

لە لای خۆیەوە، ئابیشێک سەها، مامۆستای بیرکاری لە زانکۆی کوین مێری لە لەندەن، ڕایگەیاند کە پێی وایە ئەم سەلماندنە «هەلێکی زۆر باشی بۆ دروستبوون» هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتووی سوارێز لەگەڵ ئینتەر میامی ئاشکرا دەبێت

یاسین

سوپای پاسداران: لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر ئەلبورز حەوت فەرماندە و ئەنداممان کوژراون

یاسین

ئیسرائیل برینداربوونی ئەفسەرێکی لە باشووری سووریا ڕاگەیاند

یاسین