وەزارەتی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند؛ سەعات (12)ى ئەمشەو ڕێکەوتى (2026/9/26) ماوەى پێشکەشکردن بۆ زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی (زانستى، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) لە ڕێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) کۆتایی دێت و چیتر ماوەکە درێژ ناکرێتەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیدەگەیەنێت؛ ئەوانەى تاکو ئێستا زانکۆلاین یان پڕنەکردۆتەوە لە ئێستادا دەتوانن تاوەکو سەعات (12)ى ئەمشەو فۆرمى زانکۆلاین تەواو بکەن و لەڕێگەى سیستەمەکەوە بینێرن، هەروەها دەرچوانى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان و پیشەییەکانیش بەهەمان شێوە دەتوانن لەم چەند سەعاتەى ماوە فۆڕمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.

