zagros news agency

شەپۆلێکی سەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشوهەوا و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمرۆ ڕاگەیاند، کە تێیدا هاتووە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو و بە ڕێژەی (٥ بۆ ٦) پلەی سیلیزی بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دادەبەزن.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشوهەوا، ئاسمانی هەرێم لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردا دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی شەودا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکاندا.
خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و لەنێوان (١٠ بۆ ٢٠) کم/ک کاتژمێرێکدا دەبێت، و ئاراستەکەشی بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت. هاوکات مەودای بینین لەنێوان (٨ بۆ ١٠) کم دەبێت و دۆخی بینین جێگیرە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم:
  • هەولێر: ٣١ پلەی سیلیزی
  • سلێمانی: ٣٠ پلەی سیلیزی
  • دهۆک: ٣٠ پلەی سیلیزی
  • هەڵەبجە: ٣٢ پلەی سیلیزی
  • گەرمیان: ٣٥ پلەی سیلیزی (بەرزترین پلە)
  • حاجی ئۆمەران: ٢٢ پلەی سیلیزی (نزمترین پلە)
  • پیرمام: ٢٧ پلەی سیلیزی
  • چەمچەماڵ: ٣١ پلەی سیلیزی
  • زاخۆ: ٣٠ پلەی سیلیزی
  • ئاکرێ: ٢٩ پلەی سیلیزی

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکەم گرووپی زیارەتکارانی ئێرانی بەرەو عەرەبستانی سعوودی بەڕێ دەکەون

یاسین

هەولێر… جەخت لەسەر بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە کەرتی پزیشکی دەکرێتەوە

یاسین

باڵیۆزخانەی ئەمریکا له بەغدا چۆل دەکرێت و عێراقیش وەڵام دەداتەوه

یاسین