zagros news agency

شەپۆلێکی سەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشوهەوا و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمرۆ ڕاگەیاند، کە تێیدا هاتووە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو و بە ڕێژەی (٥ بۆ ٦) پلەی سیلیزی بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دادەبەزن.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشوهەوا، ئاسمانی هەرێم لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردا دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی شەودا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکاندا.
خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و لەنێوان (١٠ بۆ ٢٠) کم/ک کاتژمێرێکدا دەبێت، و ئاراستەکەشی بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت. هاوکات مەودای بینین لەنێوان (٨ بۆ ١٠) کم دەبێت و دۆخی بینین جێگیرە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم:
  • هەولێر: ٣١ پلەی سیلیزی
  • سلێمانی: ٣٠ پلەی سیلیزی
  • دهۆک: ٣٠ پلەی سیلیزی
  • هەڵەبجە: ٣٢ پلەی سیلیزی
  • گەرمیان: ٣٥ پلەی سیلیزی (بەرزترین پلە)
  • حاجی ئۆمەران: ٢٢ پلەی سیلیزی (نزمترین پلە)
  • پیرمام: ٢٧ پلەی سیلیزی
  • چەمچەماڵ: ٣١ پلەی سیلیزی
  • زاخۆ: ٣٠ پلەی سیلیزی
  • ئاکرێ: ٢٩ پلەی سیلیزی

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆزینەوەی پەیوەندیی نێوان شیرێنکەری بنێشت، هەویری ددان و ئایسکرێم لەگەڵ زیابوونی مەترسیی جەڵتەی مێشک و دڵ

یاسین

د.سه‌باح زێباری: هەوڵێکی ئاشکرا بۆ لاوازکردنی پێگە و ڕۆڵی پەرلەمان و پەرلەمانتاران دەبینرێت

دڵشاد

سەرۆکی حکومەت؛ گەنجانی کوردستان دواڕۆژی وڵاتەكەمانن و ڕۆڵی کارایان هەیە لە دروستكردنی ئاییندەیەکی باشتر

یاسین