zagros news agency

تايلور سويفت لە بەرهەمێکدا باسی هاوسەرەکەی دەکات

گۆرانیبێژی ئەمریکی تايلور سويفت بەرهەمێکی نوێی بە ناوی كليفلاند بڵاوکردەوە، گۆرانییەکە باس لە پەیوەندییەکەی لەگەڵ هاوسەرەکەی ترافيس كيلسی دەکات.

بەرهەمەکە لەژێر چوارچێوەی وەشانە نوێیەکەی ئەلبوومی “The Life of a Showgirl The Encore” بڵاوکراوەتەوە، دەقەکەی ئاماژەی جیاواز لەبارەی ژیانی تایبەتییان لەخۆدەگرێت.

سويفت لە بەشێکی دەقی گۆرانییەکەتدا دەڵێت، چێژوەرگرتن لە من پێویستی بە کاتە، بەڵام ژەمە دڵخوازەکەی ئەوە.

هەروەها ئاماژە بە بەرنامەی “New Heights” دەکات، کە کیلسی لەگەڵ براکەیدا پێشکەشی دەکات.

سويفت پێشتریش لە ڕێگەی گۆرانیی “Wood” لە ئەلبوومی “The Life of a Showgirl” ئاماژەی بە پەیوەندییەکەی کردبوو.

لە کۆتایی گۆرانییە نوێیەکەدا بە ڕوونی ئاماژە بە هاوسەرگیرییەکەی دەکات، کە لە هۆڵی ماديسون سكوير گاردن ئەنجامدرابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو ژنە تیرۆریستە دەستگیر كرا كە بەرپرس بوو لە دروستكردنی جلوبەرگ بۆ چەكدارانی داعش

سەڵاح

کۆمپانیای ChatGPT زانیاری کەسی وەک بەلگە بەکاردەهێنێت

یاسین

سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە

سەڵاح