دادگای تێهەڵچوونەوە لە فەرەنسا بڕیاری دا، سزای 10 ساڵ زیندانیکردن بەسەر هونەرمەندی مەغربی سەعد لمجەرەد بسپێنێت، ئەمەش دوای پێداچوونەوە بە دۆسییەی تاوانکارییەکی ساڵی 2018دا.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات، دادگای سەرەتایی لە ئایاری ڕابردوودا سزای 5 ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرکردبوو. دادگای شاری دراگینیان لە 15ی ئایاری 2026 لمجەرەدی تەمەن 41 ساڵی بە تاوانبار ناساند، پرۆسەی دادگاییکردنەکە بۆ 4 ڕۆژ بەردەوامبوو.
داواکاری گشتی فەرەنسا داوای سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی کردبوو، بەڵام پارێزەرانی تۆمەتبارەکە بەردەوام داوای بێبەریبوونی بریکارەکەیان دەکرد.
دادگاییکردنەکە بەپێی داوای سکاڵاکار لەپشت دەرگا داخراوەکان بەڕێوەچوو.
لمجەرەد لە سەرەتای پرۆسەکەوە ڕەتیدەکاتەوە تاوانەکەی ئەنجامپێدابێت، تیمی بەرگری لەو بڕوایەدایە، بەڵگەی پێویست لە دژی بریکارەکەیان بەردەست نییە.

