zagros news agency

دوو دز دەستگیر کران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگەیاند ، دوای ئەوەی لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لەلایەن بنکەی پۆلیسی تۆڕەق سەر بە بەشی پۆلیسی عەنکاوە بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران / نوسینگەی سۆران ئاگادارکرایەوە کە لە ڕێکەوتی ٢٥/٩/٢٠٢٦ لە سنوورەکەیان ( ٧ ) دانە ڕەشەولاخ ( گۆلک ) دزراون و گومان کراوە هێنرابن بۆ شاری سۆران دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەدواداچوونیان بۆ بابەتەکە کرد و لە ماوەیەکی کەمدا توانرا شوێنی ڕەشەولاخەکان دەستنیشان بکرێت کە لە شوێنێک لە سۆران بە مەبەستی سەربڕین حەشاردرابوون وە بە بڕیاری دادوەر دەستیان بەسەردا گیرا لەکاتی دەستبەسەرداگرتنیان توانرا دوو تۆمەتبار دەستنیشان بکرێن بە ناوەکانی ( و. غ. ح ) و ( ی. ز. ع ) کە هەردووکیان دانیشتووی دەرەوەی ئیدارەی سۆرانن وە بە بڕیاری دادوەر دەستگیر کران و دوای لێکۆڵینەوە دانیان بە تاوانەکەدا نا کە بە ووتەی خۆیان لە شاری هەولێرەوە هێناویانە لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی ( ٤٤٦ لە یاسای سزاکان ) ڕاگرتنیان بۆ دەستگیرکراوەکان دەربڕاوە و هەر ( ٧ ) ڕەشەولاخەکەش بە پسووڵەی پێدانەوە ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی تۆڕەق کرانەوە …
لە راگەیندراوەکە هاتووە ، داوا لەهاوڵاتیانی خۆشەویستیش دەکەین لەكاتی بەدیكردنی هەر ڕووداوێكی نەخوازراو پەیوەندی بەهێلە گەرمەكانی ژووری کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بكەن.
١٠٤ و ١٢٤ و ١٣٤
١٤٤ – بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران .
هەروەها ئەم چوار ژمارە پەیوەندی کردن پێیانەوە بەخۆراییە بۆ هێلەکانی کۆرەک بەتەنها بەبێ كۆد.

٠١٠٤ ٣٣٣ ٠٧٥٠ : کۆڕەک ، ڤایبەر ، واتساب .

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پزشكيان كۆبووه‌وه‌

دڵشاد

رووسیا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی كرد سوریا بەجێبهێڵن

سەڵاح

سێ چەکداری حەشدی شەعبی بە دەستی هاوڕێیەکیان کوژران

سەڵاح