رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕاپۆرتێکی وردی لەسەر بارودۆخی پێکان و کاتی گەڕانەوەی یاریزانانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بڵاوکردەوە، کە تێیدا چەندین هەواڵی دڵخۆشکەر بۆ هاندەرانی یانەکە تێدایە.
سەبارەت بە ئیدێر میلیتاوی بەرگریکاری بەرازیلی، ناوبراو دوای دوورکەوتنەوەیەکی درێژخایەن بە چەندین مانگ، بە بێ هیچ کێشەیەک گەڕاوەتەوە و بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی کردووە. لە لایەکی ترەوە، هەریەکە لە رۆدریگۆی هێرشبەری بەرازیلی و فێرلاند مێندی بەرگریکاری فەرەنسی، لە ئێستادا بەردەوامن لە وەرگرتنی چارەسەرە پزیشکییەکان و زۆر نزیکن لەوەی بگەڕێنەوە و بەشداری راهێنانەکان بکەنەوە.
سەبارەت بە کیلیان مباپێ و ئیبراهیما کۆناتێ، ڕۆژنامەکە دڵنیایی داوە کە پێکانەکانیان قورس نییە و هەردوو یاریزانەکە بە تەواوی ئامادە دەبن بۆ بەشداریکردن لە یاریی داهاتووی یانەکەدا بەرامبەر یانەی ڤیاڕیاڵ، ئەوەش دوای تەواوبوونی یارییە نێودەوڵەتییەکان.

