zagros news agency

تایبەتمەندییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٦ تا دەستپێکی قۆناغی شانزە

مۆندیالی ٢٠٢٦ بە گەرمی بەردەوامی هەیە و دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی کۆمەڵەکان و قۆناغی ٣٢، تا ئێستا ٨٨ یاری بە ئەنجام گەیشتووە. ئەمشەویش جیهان چاوی لە دەستپێکی قۆناغی هەستیاری شانزەیە.

لەسەر ئاستی هێڵی هێرشبردن، فەرەنسا بە تۆمارکردنی ١٣ گۆڵ لە چوار یاریدا، بەهێزترین هێڵی هێرشبەری پاڵەوانێتییەکەیە. لەدوای ئەوانیش هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین، هۆڵەندا و ئەڵمانیا بە تۆمارکردنی ١١ گۆڵ، پلەی دووەمیان گرتووە.

بەڵام لە بەرامبەردا، مەکسیک و ئیسپانیا قەڵایەکی بەهێزی بەرگرییان نیشانداوە. ئەوان تاکە دوو هەڵبژاردەن کە تا ئەم ساتە هیچ گۆڵێکیان لێ تۆمار نەکراوە و پارێزگارییان لە تۆڕی گۆڵەکانیان کردووە.

لە ڕکابەرییەکانی سەر ئاستی تاکەکەسی، لیۆنێل مێسی بە تۆمارکردنی حەوت گۆڵ بە تەنها لە پێشەنگی گۆڵکاراندایە، تەنها یەک گۆڵ لەپێش کیلیان مباپێی فەرەنسییەوەیە. هاوکات لە بواری دروستکردنی گۆڵیشدا، مایکل ئۆلیسێی فەرەنسی بە پێنج ئەسیست لە لوتکەدایە و برونۆ گیمارێشی بەرازیلی بە جیاوازی یەک ئەسیست بەدوایدا دێت.

لەلایەکی دیکەشەوە، یارییەکانی ئەمساڵ پڕ بوون لە توندوتیژی و سزای دیسیپلینی، بەجۆرێک ناوبژیوانان ٢١٤ کارتی زەرد و ١٢ کارتی سووریان بەرز کردووەتەوە، کە تیپەکانی ئەفریقای باشوور و قەتەر زۆرترین کارتی سووریان پشکەوتووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەرکێکی قورس دەکەوێتە سەر شانی ئیساک و ڤێرتز

sarkar

هەڵوێستی یاسین بۆنۆ و نەیمار سەبارەت بە یارییەکەی ئەلعەین یەکلایی بووەوە

یاسین

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان سزای توندی یانەی شەقڵاوە دەدات

یاسین