قەرار وایە سبەی پێنج شەممە لەگەڕی سێیەمی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا هەڵبژاردەی دەنیمارک میوانداری هەڵبژاردەی پورتوگال دەکات،لەپێش ئەو یارییەش خۆرخێ خیسۆسی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال هاتە بەردەمی میدیاکان چەند لێدوانێکیدا و تیشکی خستە سەر ڕۆڵی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە تیپەکەی.
دەربارەی یاری کردنی ڕۆناڵدۆ ڕاهێنەرەکە وتی؛هەرکات بمەوێت یاری پێدەکەم،بەڵام ئێمە پێشتر کارمان لەسەر ئەوە کردوە و ئاگاداری باری جەستەیی ئەوین،بۆیە کەی پێویست بێت یاری دەکات،بۆ یاری دەنیمارکیش دڵنیا نیم بەشداری دەکات و بەئەگەری زۆرەوە یەدەگ دەبێت.
دوای ئەو لێدوانەش ڕاستەوخۆی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ شاندی هەڵبژاردەی پورتوگالی جێهێشت و سەفەری شاری مەدریدی ئیسپانیای کرد،ئەمەش وەکو کاردانەوەیەک بەرامبەر ئەو قسانە و ڕەنگە ئەمە ببێتە دواین ساتەکانی یاریزانەکە،کە ناوی بە هەڵبژاردەکەی ببەسترێتەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

