zagros news agency

بەفەرمی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرای کرد یاریزانێکیان نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت

لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرای کرد نەشتەرگەری بۆ ڕاوڵ ئەسێنسۆی بەرگریکاری تیپەکەیان ئەنجام دەدرێت بەهۆی ئەو پێکانەی یاریزانەکە دووچاری بووە لەماوەی پێشوودا.

بەپێی زانیارییەکان بێت ئەسێنسیۆ ماوەی 4 مانگە دەناڵێت بەو پێکانە و هەوڵێکی زۆر هەبووە تاکو بە شێوەیەکی سرووشتی و دوور لە نەشتەرگەری چارەسەر بکرێت،بەڵام لەکۆتاییدا بڕیارە قورسەکە درا،ئەوەش ئاشکرا کراوە ماوەیەکی زۆر یاریزانەکە یاری کردوە بەو پێکانەوە.

سەبارەت بە ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەسێنسیۆ میدیاکان ئەوەیان ئاشکرا کردوە 3 مانگ زیاتر ڕیاڵ مەدرید بێ بەش دەبێت لەو یاریزانە،کە دەگاتە نزیک مانگی دووی ساڵی داهاتوو هەبوونی یاریزانەکانی دیکە لە هێڵی بەرگری لە ئێستا کێشەیەک دروست ناکا بۆ تیپەکە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەڵمانیا ئاماری تاوانەكانی جامی یۆرۆی 2024ـی راگەیاند

سەڵاح

لیڤه‌رپول ده‌ست به‌رداری محه‌مه‌د سه‌ڵاح ده‌بێت

یاسین

ڕیاڵ مەدرید چاکبوونەوەی ئەستێرەیەکی لەپێکان ڕاگەیاند

یاسین