وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکه‌وتی (٢٠٢٦/١٠/٤) له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامه‌کانی وه‌رگرتنی ده‌رچوانی دوازدەی ئاماده‌یی له زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕاشیدهگهیهنێت، دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان ده‌ستده‌کرێت به پرۆسه‌ی خوێندنی قۆناغی یه‌که‌م له زانکۆکان، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر وه‌رگیراوان له‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به زانکۆکانیان بکه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌کاری پێویست ده‌که‌ن بۆ پێشوازیکردن له وه‌رگیراوانی تازە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧).

