zagros news agency

یەکشەممە ئه‌نجامی زانکۆلاین ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ڕۆژی یەکشەممە‌ ڕێکه‌وتی (٢٠٢٦/١٠/٤) له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامه‌کانی وه‌رگرتنی ده‌رچوانی دوازدەی ئاماده‌یی له‌ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ‌بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان ده‌ستده‌کرێت به‌ پرۆسه‌ی خوێندنی قۆناغی یه‌که‌م له‌ زانکۆکان، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر وه‌رگیراوان له‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ زانکۆکانیان بکه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌کاری پێویست ده‌که‌ن بۆ پێشوازیکردن له‌ وه‌رگیراوانی تازە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧).

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشی پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا دەکات

یاسین

تیروپشک بۆ لیست و بەربژێرەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ده‌كرێت

سەڵاح