کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشی ئەمرۆ، هەینی، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ ڕاگەیاند، کە تێیدا ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و شەپۆلێکی نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچری ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، بارانبارین لە کاتەکانی بەیانیدا لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران دەست پێدەکات. دوای نیوەڕۆ، کاریگەریی ئەم شەپۆلە درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، و لە هەندێک کاتدا ئەگەری چالاکبوونی هەورەبرووسکەش هەیە.
ئاستی پلەکانی گەرما بە بەراورد بە دوێنێ ١ تا ٢ پلە نزمتر دەبێتەوە. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (١٠ – ٢٠ کم/ک) و ئاراستەکەی بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت، هاوکات مەودای بینین لە نێوان ٨ بۆ ١٠ کیلۆمەتردا جێگیر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە سیلیزی:
- هەولێر، هەڵەبجە، چەمچەماڵ، زاخۆ: ٢٩ پلە
- سلێمانی، دهۆک: ٢٨ پلە
- سۆران، ئاکرێ: ٢٧ پلە
- پیرمام: ٢٤ پلە
- گەرمیان: ٣٣ پلە
- حاجی ئۆمەران: ٢٠ پلە

