zagros news agency

داواکاری گشتی ئیمارات: یاریدەدەری فڕۆکەوان هەوڵی ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی داوە

دواکاری گشتیی ئیمارات ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوی فرۆکەیی فڵای دۆبای ژمارە FZ1073نیشانیان داوە کە یاریدەدەری فڕۆکەوان هەوڵی ئەنجامدانی کرداری تیرۆریستی داوە.

بەپێی ئەو زانیارییەی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئیمارات وام بڵاوی کردووەتەوە، یاریدەدەری فڕۆکەوان لە کاتی فڕینەکەدا هێرش کردووەتە سەر فڕۆکەوانی سەرەکی لە ناو ژووری کۆنترۆڵی فڕۆکەکە و بە تەورەی فریاکەوتن (Crash Axe) هەوڵی لێدان و دەستگرتن بەسەر کۆنترۆڵەکانی فڕۆکەکەدا داوە.

حەمد سەیف ئەلشەمسی، داواکاری گشتیی ئیمارات، وتوویەتی لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی هەموو وردەکارییەکانی ڕووداوەکە، هۆکار و پاڵنەرەکان و پەیوەندییە پەیوەندیدارەکان، هەروەها پشکنینی بەڵگە مادی ودیجیتاڵییەکان.

لە هەمان کاتدا، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە «العربیة» وتووە کە یاریدەدەری فڕۆکەوان، کە هێرشەکەی لە فڕینێک لە دوبەی بۆ تەل ئەبیب ئەنجام داوە، لە ماوەی بوونی پێشووی لە سوریا کاریگەریی بیری توندڕەوانەی لێ کەوتووە.

سەرچاوەکە هەروەها بانگەشەی ئەوەی کردووە کە عومان پێشتر ڕێگری لە فڕینکردنی ئەو یاریدەدەری فڕۆکەوانە کردووە، بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتدارانی عومان گومانێکیان لەبوونی بیرۆکە توندڕەوانە لەلایەن ئەوەوە هەبووە.

داواکاری گشتیی ئیمارات جەختی کردووەتەوە کە ئەنجامی کۆتاییی لێکۆڵینەوەکان هێشتا ڕانەگەیەنراوە و زانیارییەکان دوای تەواوبوونی هەموو ڕێکارە یاسایی و تەکنیکییەکانبڵاودەکرێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر فیلمی “دوا گۆرانی” نمایشکرا

ART

میسی چارەنووسی خۆی یەکلایی دەکاتەوە

یاسین

هۆکارەکانی قەڵەوبوون لە مانگی رەمەزان

یاسین