zagros news agency

ئەکسیۆس : ئەمریکا بڕیاری کۆتایی لەبارەی رۆژهەلاتی ناوەراست دەدات

بەپێی ڕاپۆرتێکی هەینیی ئاکسیۆس، ژمارەیەک لە بەرپرسانیباڵای حکومەتی دونالد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کۆبوونەوەیەکی نهێنییان لە کەمپ دەیڤید، شوێنی مانەوەیسەرۆکایەتی ئەمریکا، ئەنجام داوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەنگاوی داهاتووی واشنگتن بەرامبەر بە جەنگ لەگەڵ ئێران و ملمڵانێی نێوان سعودیە و حوسییەکان لە یەمەن.

بەپێی سەرچاوەکانی ئاکسیۆس، جی. دی. ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، سەرپەرشتی کۆبوونەوەکەی کردووە.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت کە کۆشکی سپی ئەم کۆبوونەوەیەی بە شێوەیەکی فەرمی ڕانەگەیاندووە .

ئەم جۆرە کۆبوونەوەیە دوایین جار لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥ بەڕێوەچووە؛ چەند ڕۆژێکپێش ئەوەی ئیسرائیل هێرشەکانی دژی ئێران دەست پێ بکات.

لە کۆبوونەوەکەدا، بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم بەرپرسانەش بەشدار بوون:

  • مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
  • پیت هێگسێث، وەزیری جەنگ
  • ستێڤ ویتکۆف، نێردراوی تایبەتی کاخی سپی
  • جۆن ڕاتکلیف، بەڕێوەبەری CIA
  • جەنەڕاڵ دان کەین، سەرۆکی ستافی هاوبەشی سوپای ئەمریکا

یەکێک لە بەرپرسانیش لەبارەی بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بە ئاکسیۆسەکەی وتووە: «بڕیار دراوە، یان لانی کەم گفتوگۆی قووڵ و ورد کراوە.»

هەواڵی پەیوەندیدار

دەستەی دەستپاکیی پەرلەمان دۆسیەی پێنج نەخۆشخانەی پەککەوتوو دەکاتەوە کە دراونەتە کۆمپانیایەکی تۆمارنەکراو

سەڵاح

بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی کەرنەڤاڵی پشتیوانی له پارتی لە سنووری پارێزگای ھەولێر بەڕێوەچوو

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه‌

سەڵاح