zagros news agency

مباپێ وەڵامی مشومڕەکان دەداتەوە دوای دەرکەوتنی لە یانەیەکی شەوانە

دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا کیلیان مباپێ لەیاری هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەرامبەر هەڵبژاردەی تورکیا دووچاری پێکان بوو لە ئەژنۆیدا،کە دوای پشکنین دەرکەوت پێکانەکەی ڕێگر دەبێت لەبەردەوامی بۆ یاری کردن لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بۆیە گەڕایەوە مەدرید بۆ وەرگرتنی چارەسەر،بەڵام دەرکەوتنی لەیانەیەکی شەوانە هەرایەکی گەورەی دروست کرد و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید نیگەران کرد.

لەسەر ئەم بابەتە ڕۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ لە هەواڵێکیدا چەند وێنەیەکی نوێی مباپێی داناوە لەکاتی ڕاهێنانی کردن بۆ چاکسازی پێکانەکەی،ئەمەش وەکو وەڵامێک بووە بۆ ئەو بابەتە،کە پێشتریش ڕیاڵ مەدرید ئەوەی ئاشکرا کرد بوو یاریزانەکە داوای مۆڵەتی کرد بوو وە پێیدرا بوو لەلایەن کارگێڕی،ڕۆیشتنی بۆ پاریس لەژێر چاودێری پزیشک و بەرپرسانی یانەکەی بووە.

سەبارەت بە کاتی گەڕانەوەی مباپێ ئەوە ئاشکرا کراوە بۆ یاری بەرامبەر ڤیاڕیاڵ دەگەڕێتەوە،بەڵام تاکو ئێستا یەکلایی نەکراوەتەوە یاری دەکات یاخود نا،بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە لەچامپیۆنزلیگ بەرامبەر ڕۆما بەشداری دەکات و دەگەڕێتەوە یاریگاکان.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا داهاتووی ڕاشفۆردی یەکلایی کردەوە

sarkar

پێکانی ئەستێرەیەکی بایرن میونشن ڕاگەیەنرا

یاسین

پێکان هەڕەشە لە بەشداریکردنی ڕۆناڵدۆ دەکات لە یاریی داهاتووی نەسردا

ahamd.luqman