zagros news agency

سیروان عاسی بۆ زاگرۆس: بۆ پاراستنی کەرکوک لە هەڕەشەی داعش، هەماهەنگیی تەواو لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق پێویستە

 

لەلێدوانێکی تایبەت بۆ زاگرۆس بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک، جەخت لەسەر گرنگیی پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنی و مەترسیدارەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکاتەوە، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە دزەکردنی داعش و پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی شارەکە لە ڕێگەی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەشەوە.

ئەم لێدوانەی سیروان عاسی، بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک، جەختکردنەوەیەکی گرنگە لەسەر پێویستیی بەرقەرارکردنی ئارامی و پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییانەی کە لە ناوچە جێناکۆکەکاندا هەن.
گوتیشی: ناوچە مەترسیدارەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق هەمیشە هەڕەشەیان لەسەر بووە، چونکە شانە خەوتووەکانی داعش لەو دەرفەتانە بۆ تێکدانی سەقامگیری کەڵک وەردەگرن.و جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی دروستکردنی ژووری عملیاتی هاوبەش و بەهێزکردنی هەماهەنگی هەواڵگری لە نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکاندا.

دەشڵێت: ئامانجی سەرەکی لەم هەماهەنگییە پاراستنی ژیان و سەروەت و سامانی پێکهاتە جیاوازەکانی کەرکوک و رێگریکردنە لە هەر بۆچوون و تووندوتیژییەک کە دە یەوێت ئارامی شارەکە تێکبدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حەزکورد: دەوڵەتی تورکیا گرنگی زیاتر بە زمانی کوردی بدات

یاسین

دواین کاروانی ئاوارەکانی عەفرین لە قامیشلۆوە بەرەو زێدی خۆیان بەڕێکەوت

سەڵاح

ئێران: تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمریکایە و ئامادەی سازشین

سەڵاح