توێژینەوەیەکی نوێ لە سەرەداوێکی نادیار پەردەی هەڵماڵی؛ میکانیزمی کیمیایی کە دەکرێت خانەکانی چەوری هان بدات تا بەردەوام بن لە بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنی برسیەتی و تەنانەت دوای دابەزاندنی کێشیش جۆرێک لە «بیرگەی قەڵەوی» (Obesity Memory) لە جەستەدا بهێڵنەوە.
توێژەرانی زانکۆی «کەیس وێستەرن ڕیزێرڤ» لە ڕێگەی زانستی ئەپیجێنەتیکەوە (Epigenetics) دەریاخستووە کە چەڵەوی دەبێتە هۆی گۆڕانکاریی ئەپیجێنەتیکیی بەردەوام لە خانەکانی چەوریدا، کە وا دەکات تەنها ڕێژەی ۸۰٪ی بەکارهێنەرانی ڕجیم یان دەرمانی دابەزاندنی کێش دوای وەستاندنی پرۆسەکە بگەڕێنەوە کێشی پێشوویان.
توێژینەوەکە تیشک دەخاتە سەر هۆڕمۆنێک بە ناوی ئاسپرۆسین (Asprosin) کە ئارەزووی خواردن هان دەدات. دەرکەوتووە لەو تاقیکارییانەی لەسەر مشک کراون، ئاستی ئەم هۆڕمۆنە لە کاتی قەڵەویدا بەرز دەبێتەوە و تەنانەت دوای دابەزاندنی کێشیش بە بەرزیی دەمێنێتەوە، وەک ئەوەی دۆخی برسیەتی لەسەر «چالاک» (On) قفل کرابێت.
ئاستی بەرزی ئاسپرۆسین پەیوەندیدارە بە گەیەنەری کیمیایی بە ناوی TGF-β1 کە لە کاتی هەوکردن و قەڵەویدا زیاد دەکات و بەرهەمهێنانی ئاسپرۆسین بەرز دەکاتەوە.
ئاتول چۆپرا، هاونووسەری توێژینەوەکە (بڵاوکراوە لە گۆڤاری Cell Reports) ڕایگەیاند کە کارکردنی ئەم ماددەیە وا لە جەستە دەکات بڵێت: «من پێشتر قەڵەو بووم، ئێستا قەڵەو نیم، بەڵام دەمەوێت بگەڕێمەوە سەر کێشە کۆنەکەم».
لەگەڵ ئەوەی توێژەران جەخت دەکەنەوە ئەم دۆزینەوانە هێشتا لەسەر ئاژەڵانە و نەگەیشتووەتە سەلماندنی تەواو لەسەر مرۆڤ، بەڵام هەنگاوێکی گەورەیە بۆ دروستکردنی دەرمانی نوێ تا بەرەنگاری ئەم «بیریارە بیۆلۆجییە» ببنەوە.
زانایان ئاماژە بەوە دەکەن کە گەڕانەوەی کێش تەنها پەیوەندی بە ئیرادەی کەسەکەوە نییە، بەڵکو جەستە سیستەمی پاراستنی هەیە بەرامبەر قەیرانی خۆراک؛ دابەزاندنی ۱۰٪ی کێش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی سووتاندنی ئێنێرجی تا ۲٥٪.
لە کاتی ڕێجیمدا هۆڕمۆنی برسیەتی (Ghrelin) زیاد دەکات و هۆڕمۆنی تێرنوون (Leptin) و ئاستی هۆڕمۆنی تیرۆئید (TSH) دادەبەزن، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی مێتابۆلیزم و لەدەستدانی ماسولکەکان.
گۆڕینی شێوازی ژیان: گرتنەبەری سیستەمی خۆراکیی بەردەوام و زەنگین بە سەوزە، میوە و ریشاڵ لە جیاتی ڕێجیمی توند و ناجێگیر.
وەرزشی بەرگری: ئەنجامدانی ڕاهێنانی هێز و وەرزشی قورس (وێست) بۆ ڕێگری لە شیبوونەوەی ماسولکەکان و پاراستنی ئاستی مێتابۆلیزم.
خواردنی ئاگادارانە (Mindful Eating): دوورکەوتنەوە لە بیرکردنەوه لە کاتی نانخواردندا (وەک سەیرکردنی تەلەڤزیۆن) و گوێگرتن لە نیشانە سروشتییەکانی تێربوون و برسیەتیی جەستە.
جێگیرکردنی لەسەرخۆ: داڕشتنی بەرنامەیەکی ڕاگرتنی کێش لەژێر چاودێریی پسپۆڕدا بۆ بەرگرتن لە بازدانی ناپڕ و کتپڕی کێش.

