zagros news agency

نیشانە سەرەتاییەکانی توشبوون بە نەخۆشیەکانی گورچیلە

توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە ئاوسانی دەوروبەری چاو و قاچ، کەمخوێنی، سەرئێشە و دڵتێکەڵهاتن نیشانەی ئاگادارکردنەوەی سەرەتای نەخۆشیەکانی گورچیلەن.

بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشیەکانی گورچیلە لە زانکۆی کینگ جۆرجی پزیشکی لە هیند وتی، درکپێکردنی نەخۆشیەکانی گورچیلە لە سەرەتای دروستبونیاندا بەهۆی ئەوەی بەشێی زۆری نیشانەکانی شاراوەن قورسە، بەشێوەیەکی گشتی %60ی ئەو نەخۆشانەی دێن لە قۆناغی کۆتایی نەخۆشیەکاندان لەوکاتەدا تاکە چارەسەر شتنەوەی گورچیلە یان چاندنەوەی گورچیلەیە.

پزیشکەکە جەختی لەوەکردەوە هەرکاتێک نیشانەکانی وەک ئاوسانی چاو و قاچ، کەمخوێنی، سەرئێشە و دڵتێکەڵهاتن دەرکەوتن پێویستە کەسەکە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشکی پسپۆڕ لەبواری گورچیلەدا بکات بەتایبەتی ئەگەر توشبووی بەرزی پەستانی خوێن و شەکرەبوو، چونکە درکپێکردنی نەخۆشیەکە لە قۆناغەکانی سەرەتادا ئاسانە و تەنها بە دەرمان چارەسەر دەبێت، هەروەها سیستمی خۆراکی تەندروست و وەرزشکردنیش ڕۆڵێکی گەورەیان لە چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی گورچیلەدا هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیژنەی تەندروستی پەرلەمان: زۆربەی تووشبوانی ئایدز لە سەنتەرەکانی جوانکاری بووە

سەڵاح

ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە زینک چی بەسەر جەستە دەهێنن

lana

کاریگەرییەکانی عەلی بابا لەسەر چالاکیەکانی مێشک

lana