zagros news agency

ناسەقامگیری لە بازاڕی دۆلاری هەولێر روویدا.. ئەندامێکی ئەنجومەنی بازاڕی دراو هۆکارەکەی بۆ زاگرۆس ئاشکرا دەکات

 

 

بەهۆی ترسی هاوڵاتییان و بازرگانان لە بەرزبوونەوەی لەناکاوی بەهای دۆلار و جیاوازی نێوان نرخی فەرمی بانکی ناوەندی و بازاڕی ئازاد، ماوەی دوو ڕۆژە بازاڕی دراوی هەولێر ڕووبەڕووی ناجێگیری و قەرەباڵغییەکی زۆر بووەتەوە، و شارەزایەکی بواری درایش جەخت دەکاتەوە کە تا پەسەندکردنی بودجەی عێراق، دۆخەکە بە ناسەقامگیری دەمێنێتەوە.

محەمەد حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی بازاڕی گۆڕینەوەی دراو لەهەولێر بە ئاژانسی زاگرۆس ڕایگەیاند، هەتاوەکو بودجەی ٢٠٢٧ی عێراق پەسەند نەکریت، دوخی بازاری دۆلار لە هەمو کوردستان بەتایبەتی لە هەولێر جێگیر نابێت. بۆیە ماوەی دو رۆژە دوخی بازاری دۆلار بەتایبەتی لە ناو شاری هەولێر زۆر ناجێگیرە و قەرەباڵغیەکی یەکجار زۆریش هەیە.

راشی گەیاند: ترسی هاوڵاتییان و بازرگانان لە بەرزبوونەوەی لەناکاوی بەهای دۆلار یان دروستبوونی قەیران لە ئاڵوگۆڕدا، دەبێتە هۆی دروستبوونی خواستێکی زۆر (حاجەتی کڕین) لەسەر دۆلار، کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا قەبارەی پچڕان لە بازاڕدا دروست دەکات.

گوتیشی: راستە، لە ڕووی فەرمییەوە لە یاسای بودجەی عێراقدا نرخی دۆلار بە ۱٥۰ هەزار دینار دیاری نەکراوە، و بەهای فەرمی و مامەڵەی بانکی ناوەندی عێراق جێگیرە لەسەر بنەمای ۱٤٥ بۆ ۱٤٦ هەزار دینار بۆ هەر ۱۰۰ دۆلارێک، لە کاتێکدا لە بازاڕی ئازاددا نرخەکە جیوازە و بەرزتر دەبێتەوە.ئەم جیاوازییە لە نێوان نرخی فەرمی و نرخی بازاڕدا، لەگەڵ گۆڕانکاری و بڕیارە بەردەوامەکانی په‌یوه‌‌ست به خستنەڕووی دۆلار، یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی ناسەقامگیری و قەرەباڵغی لە بازاڕی دراوی هەولێردا، چونکە بازرگانان و هاوڵاتییان ترسیان هەیە لە گۆڕانکاری لەناکاوی بەهاکەی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی جەژنی ڕەمەزانی له‌ موسوڵمانان پیرۆز كرد

سەڵاح

ئیسرائیل یونیفێل بە خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕیی تۆمەتبار دەکات

سەڵاح

سوودانی داوا لە چەکدارانی عێراق لە پاکستان دەکات بگەڕێنەوە

یاسین