zagros news agency

ئۆکراینا بە ٦٥٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر مۆسکۆ و ناوچەکانی دەوروبەری

سوپای ئۆکراینا بە سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا و ناوچەکانی دەوروبەری. بەپێی ڕاپۆرتە میدیایییەکان، لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا کەسێک گیانی لەدەست داوە و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئۆکراینا بە ٦٥٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پێگەکانی پایتەختی ڕووسیا و دەوروبەری کردووەتە ئامانج، بەڵام سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا توانیویەتی زۆربەی درۆنەکان تێکبشکێنێت.
هاوکات لە بەرەکانی جەنگ لە ناوخۆی ئۆکراینا، ڕاپۆرت دراوە کە سوپای ڕووسیا پردێکی لە ناوچەی زاپۆریژیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا بۆردوومان کردووە. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی ڕابردوودا سوپای ڕووسیا چەندین پردی لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرایناش کردبووە ئامانج.
جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ڕووسیاوە ماوەی چوار ساڵ و نیوە بەردەوامە و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەیشتن بە ئاشتی و کۆتاییهێنان بە شەڕەکە تا ئێستا بێئاکام ماونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نزیکەی ٣٠٠ ژن و منداڵی تاجیکستانی خێزانی داعش لە عێراق و سووریا مانیان گرتووە و ناگەڕێنەوە

یاسین

په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگى له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسا گرنگه‌كان دا

یاسین

هه‌ولێر.. كوڕبه‌ندى مافه‌كانى مرۆڤ بۆ خستنه‌ڕووى كارى هاوبه‌شى حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كان

یاسین