بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە و سبەی هەینی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سبەی ئەگەری تاوەبارانی کورتخایەن و بروسکە لە چەند ناوچەیەکی جیاواز هەیە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە بە (١ بۆ ٣) پلەی سیلیزی. هەروەها با لەسەرخۆ دەبێت بە خێرایی (٥ – ١٥) کم/ک و مەودای بینین لەنێوان (٨ – ١٠) کم دەبێت.
دەربارەی کەشوهەوای سبەی هەینی، کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاسمان بەگشتی لەنێوان هەوری تەواو بۆ نیمچەهەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانییەوە تاوەکو دوای نیوەڕۆ ئەگەری تاوەباران و بروسکەی کورتخایەنی پاییزە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمدا پێشبینی دەکرێت. پلەکانی گەرماش تا رادەیەک جێگیر دەبن و نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، لەگەڵ بایەکی لەسەرخۆ بەرەو مامناوەند بە خێرایی (١٠ – ٢٠) کم/ک.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ هەردوو رۆژ (ئەمڕۆ پێنجشەممە / سبەی هەینی):
-
هەولێر: ئەمڕۆ ٣٠ پلە | سبەی ٣٠ پلەی سیلیزی
-
سلێمانی: ئەمڕۆ ٢٧ پلە | سبەی ٢٦ پلەی سیلیزی
-
دهۆک: ئەمڕۆ ٢٩ پلە | سبەی ٢٩ پلەی سیلیزی
-
هەڵەبجە: ئەمڕۆ ٣٠ پلە | سبەی ٢٨ پلەی سیلیزی
-
گەرمیان: ئەمڕۆ ٣٤ پلە | سبەی ٣٤ پلەی سیلیزی
-
زاخۆ: ئەمڕۆ ٢٩ پلە | سبەی ٣٠ پلەی سیلیزی
-
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ ٣٠ پلە | سبەی ٢٩ پلەی سیلیزی
-
پیرمام: ئەمڕۆ ٢٨ پلە | سبەی ٢٧ پلەی سیلیزی
-
ئاکرێ: ئەمڕۆ ٢٩ پلە | سبەی ٢٨ پلەی سیلیزی
-
سۆران: ئەمڕۆ ٢٥ پلە | سبەی ٢٥ پلەی سیلیزی
-
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ ٢٢ پلە | سبەی ٢٢ پلەی سیلیزی

