zagros news agency

کەشناسیی هەرێم پێشبینیی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە؛ ئەگەری تاوەباران و بروسکە هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە و سبەی هەینی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سبەی ئەگەری تاوەبارانی کورتخایەن و بروسکە لە چەند ناوچەیەکی جیاواز هەیە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە بە (١ بۆ ٣) پلەی سیلیزی. هەروەها با لەسەرخۆ دەبێت بە خێرایی (٥ – ١٥) کم/ک و مەودای بینین لەنێوان (٨ – ١٠) کم دەبێت.

دەربارەی کەشوهەوای سبەی هەینی، کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاسمان بەگشتی لەنێوان هەوری تەواو بۆ نیمچەهەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانییەوە تاوەکو دوای نیوەڕۆ ئەگەری تاوەباران و بروسکەی کورتخایەنی پاییزە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمدا پێشبینی دەکرێت. پلەکانی گەرماش تا رادەیەک جێگیر دەبن و نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، لەگەڵ بایەکی لەسەرخۆ بەرەو مامناوەند بە خێرایی (١٠ – ٢٠) کم/ک.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ هەردوو رۆژ (ئەمڕۆ پێنجشەممە / سبەی هەینی):

  • هەولێر: ئەمڕۆ ٣٠ پلە | سبەی ٣٠ پلەی سیلیزی

  • سلێمانی: ئەمڕۆ ٢٧ پلە | سبەی ٢٦ پلەی سیلیزی

  • دهۆک: ئەمڕۆ ٢٩ پلە | سبەی ٢٩ پلەی سیلیزی

  • هەڵەبجە: ئەمڕۆ ٣٠ پلە | سبەی ٢٨ پلەی سیلیزی

  • گەرمیان: ئەمڕۆ ٣٤ پلە | سبەی ٣٤ پلەی سیلیزی

  • زاخۆ: ئەمڕۆ ٢٩ پلە | سبەی ٣٠ پلەی سیلیزی

  • چەمچەماڵ: ئەمڕۆ ٣٠ پلە | سبەی ٢٩ پلەی سیلیزی

  • پیرمام: ئەمڕۆ ٢٨ پلە | سبەی ٢٧ پلەی سیلیزی

  • ئاکرێ: ئەمڕۆ ٢٩ پلە | سبەی ٢٨ پلەی سیلیزی

  • سۆران: ئەمڕۆ ٢٥ پلە | سبەی ٢٥ پلەی سیلیزی

  • حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ ٢٢ پلە | سبەی ٢٢ پلەی سیلیزی

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووسیا: هێرش کرایە سەر شانەیەکی تیرۆریستی

سەڵاح

لوید ئۆستن:ئێران هێرشبکاتەسەر ئیسرائیل روبەڕوى لێکەوتەى جددى دەبێتەوە

سەڵاح

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى كازم شانه‌ده‌رى ده‌كات

دڵشاد