دوای ئەوەی دوێنێ بانکی ناوەندیی عێراق بەهای فرۆشتنی دۆلاری بۆ هاووڵاتییان بە 1,520 دینار دیاریی کرد، دواتر ترس دروست بوو له گرانكردنی كاڵا بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی پاراستنی راستەوخۆی سەقامگیریی بازاڕ و رێگریکردنە لەوەی بارگرانی لەسەر بژێوی و گیرفانی خێزانەکان دروست ببێت، بۆیه لهرێگای زاگرۆسهوه پهیامێكیان بۆ خهڵكی كوردستان ههیه .بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دا و رایگەیاند: سزای توند و یاسایی چاوەڕوانی هەموو ئەو کەسانە دەکات، کە دەیانەوێت نرخی کەلوپەل لەسەر هاووڵاتییان گران بکەن.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان،بۆ زاگرۆس گوتی: هەڵمەتێکی چڕ بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕەکان دەستپێکردووە و ژمارەی لیژنەکانی چاودێریکردنمان لە تەواوی بازاڕەکاندا زیاد کردووە تا چاوکراوەتر بن بەرامبەر هەر هەوڵێکی قۆرخکاریی.
گوتیشی: ” سزای توند و یاسایی چاوەڕوانی هەموو ئەو کەسانە دەکات، کە دەیانەوێت بارودۆخی ئێستا بقۆزنەوە و نرخی کەلوپەل لەسەر هاووڵاتییان گران بکەن”.

