ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه ٢٠٢٦/١٠/١١ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ خاتوو ليزا فه‌له‌كه‌دين كاكه‌يى، ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌نديى پارتى ديموكراتى كوردستان، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو (سه‌يد جه‌وزى سابر)ى ماميان، سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆيان و بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ده‌ربڕى و هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه خاتوو ليزا فه‌له‌كه‌دين كاكه‌يى، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده و كهسوكاريانى بۆ په‌يوه‌نديى و سه‌ره‌خۆشى و هاوبه‌شيى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.

