zagros news agency

سیلین دیۆن لەسەر سەکۆی شانۆ کەوت

گۆرانیبێژی کەنەدی سیلین دیۆن لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتەکەیدا لە شاری پاریس، لەناکاو لەسەر سەکۆی شانۆ و لەبەرامبەر نزیکەی 35 هەزار ئامادەبوودا کەوت، بەڵام توانیمی بە خێرایی هەستێتەوە و درێژە بە بە گۆرانیگوتن بدات.

ڕووداوەکە لە کاتی ڕێکردنی بوو لەسەر سەکۆکە، کە بەهۆی خلیسکانییەوە بە لای پشتدا کەوت.

دیۆن بە خێرایی هەستایەوە و هێمایەکی دڵنیایی ئاڕاستەی جەماوەر کرد و بە شێوەیەکی ئاسایی دەستی بە گۆرانیوتن کردەوە.

بەپێی زانیارییەکان، هیچ نیشانەیەکی برینداربوون لەسەر گۆرانیبێژەکە دەرنەکەوتووە و ڕووداوەکە نەبووەتە هۆی وەستانی کۆنسێرتەکە.

ئەم ڕووداوە هاوكاتە لەگەڵ گەڕانەوەی سیلین دیۆن بۆ سەر سەکۆی کۆنسێرتەکان دوای دابڕانێک کە زیاتر لە شەش ساڵی خایاند.

زنجیرە کۆنسێرتەکانی لە پاریس لە 12ی 9ی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە و تەنیا تا 17ی ئەم مانگە (10) بەردەوام دەبێت.

بڕیارە لە مانگی 5ی 2027 جارێکی دیکە بگەڕێتەوە پاریس بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرتی نوێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیوا عوسمان محه‌مه‌د بۆ زاگرۆس: هاوپه‌یمانان متمانه‌ی ته‌واویان به‌ پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌

سەڵاح

حوسییەکانی یەمەن سێ ڕۆژ ماتەمینیان ڕاگەیاند

یاسین

هێرشی ئۆکراینا بۆ سەر نێوەندی ئاسمانیی دوبنا لە دەوروبەری مۆسکۆ

سەڵاح