zagros news agency

“The Odyssey” داهاتێکی زۆر لە سینەماکانی کۆریای باشوور کۆدەکاتەوە

بۆکس ئۆفیس بەردەوام گەواهی سەرکەوتنی گەورەی فیلمی  “The Odyssey”ـی دەرهێنەری جیهانی کریستوفر نولان دەدات، کاتێک توانی داهاتی فیلمی “Avatar: The Way of Water” تێپەڕێنێت و ببێتە فیلمی بیانی خاوەن بەرزترین داهات لە مێژووی بۆکس ئۆفیسی کۆریای باشووردا، بە کۆی داهاتێک کە گەیشتە 139.2 ملیار وۆنی کۆری، بەرانبەر بە نزیکەی 101.5 ملیۆن دۆلار، تاوەکو 11 تشرینی یەکەمی ئێستا.

 

بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکانی ئێستا، فیلمی “The Odyssey” کە لەلایەن کۆمپانیای یونیڤیرساڵەوە بڵاو دەکرێتەوە، بووە بە بەرزترین فیلمی هۆلیوود لە رووی بەدەستهێنانی داهاتەوە لە مێژووی کۆریای باشووردا، تەنیا دوو فیلمی ناوخۆیی کۆری پێش خۆی کەوتن.

 

فیلمی “The King’s Warden” بە دەرهێنانی جانگ هان جون پێشەنگی لیستی ئەو فیلمانەیە کە بەردەوام زۆرترین داهاتیان لە وڵاتەکەدا هەبووە دوای ئەوەی 153.2 ملیار وۆنی تۆمارکرد، و لە دواشیدا فیلمی کۆمیدی “Extreme Job”ی ساڵی 2019 دێت کە داهاتەکەی گەیشتە 139 ملیار وۆنی کۆری و لەو بڕوایەدایە کە بە جیاوازییەکی کەم پێش فیلمی نولان کەوتووە.

 

ژمارەی بینەرانی فیلمی “The Odyssey” لە کۆریای باشووردا گەیشتە 12 ملیۆن کەس، کە دەکاتە نزیکەی 24٪ی دانیشتووانی وڵاتەکە، هەروەها بۆ ماوەی 7 کۆتایی هەفتی بەدوای یەک لە پلەی یەکەمی بۆکس ئۆفیسدا مایەوە و درێژترین ماوەی سەرکردایەتیکردنی فیلمێکی بیانی لە بازاڕی کۆریادا تۆمارکرد.

 

فیلمەکە بووە بەرزترین فیلمی خاوەن داهات لە کۆریای باشووردا لە مێژووی دەرهێنەری ناوبراو کریستوفر نولان و سەرکەوتووترین فیلمی کۆمپانیای Universal لە بازاڕی ناوخۆیدا، و هەمیشە ژمارەی پێوانەیی لە نمایشەکانی IMAXدا تۆمارکرد، لەگەڵ بەردەوامی نمایشکردنی لە هەفتەی دەیەمیدا لەسەر شاشەکانی ئەم تەکنەلۆژیایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوایین وەرزی “The Sandman” بڵاودەکرێتەوە

ART

لە کۆریای باشووردا داوا دەکرێت ئەم وڵاتە لە شەڕی دژ بە ئێراندا نەچێتە پاڵ ئەمریکا

سەڵاح

دەست بەسەر دوو تۆن ماددەی هۆشبەردا گیرا

سەڵاح