zagros news agency

درێژترین ماوە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کرابێت و حکومەت پێک نەهاتبێت لە جیهان

لە مێژوودا دۆخی وا هەبووە کە هەڵبژاردن کرابێت وپێکهێنانی حکومەت دوا کەوتبێت یان هەر پێک نەهاتبێت تا هەڵبژاردنی پێش وەختە کراوەتەوە، ئەمانەی خوارەوە چەند نمونەیەکن بەڵام پاساویش نیە بۆ ئەو ماوە زۆرەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کراوە و حکومەتی هەرێم پێک نەهاتووە، چونکە ئەگەر هیچ نەبێت ئەمان دەوڵەتی سەربەخۆن و کێشە و ئاریشەکانیان لە ئێمە جیاوازترن؛

1/لە بەلجیکا ساڵی 2010 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کرا و بە هۆی ناتەبایی لایەنە سیاسیەکان بۆ ماوەی 589 رۆژ حکومەت پێک نەهات.

2/لە وڵاتی ئیسپانیا ساڵی 2015 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کرا و لە ئەنجامی دەستەبەر نەبوونی زۆرینەی پەرلەمانی و رێک نەکەوتنی لایەنە سیاسیەکان و داڕمانی هاوپەیمانێتیە سیاسیەکان، ماوەی 300 رۆژ حکومەت پێک نەهات و تا لە ساڵی 2016 پڕۆسەی هەڵبژاردن دووبارە کرایەوە.

3/ لە ئیسرائیل ساڵی 2019 تا 2021 واتا لە ماوەی تەنها دوو ساڵدا(4) پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەڕێوەچوون، نەتواندرا حکومەت پێک بهێندرێت، بە هۆی ئەو ململانێیەی لە نێوان کوتلە سیاسیەکان روویدا بە تایبەت لە نێوان ئەو لایەنانەی پشتیوانیان لە نەتەنیاهۆ دەکرد لەگەڵ ئەوانەی دژبەری بوون.

4/لە وڵاتی لوبنانیش چەندینجار ئەم پرسە دوو بارە بۆتەوە، درێژترین ماوەی پێک نە هاتنی حکومەت لەو وڵاتەدا لە هەڵبژاردنی 2022/5/15 بوو، کە نەتواندرا حکومەت پێک بێت تاوەکو  2025/2/8، واتا ماوەی (2) ساڵ و (8) مانگ و (23) رۆژ بوو، کە دەکاتە نزیکەی (1000) رۆژ.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەی کارگەکەی ئەمەریکا ئاشکرا کرا

یاسین

بەغدا هەڵمەتی لادانی زێدەڕۆییەکان توندتر دەکات 

سەڵاح

وەزیری بەرگریی لەسەرکارلادراوی ئۆکراینا: بە هێواشی لە دۆڕاندنداین

سەڵاح