zagros news agency

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەی کارگەکەی ئەمەریکا ئاشکرا کرا

دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند، لە ڕووداوی تەقینەوەکەی کارگەی دروستکردنی تەقەمەنی لە ویلایەتی تێنسی ئەمەریکا 16 کەس کوژراون.
تەقینەوەکە ڕۆژی هەینی لە شارۆچکەی باکسنۆرد لە کارگەیەکی دروستکردنی تەقەمەنی ڕوویدا، کە خاوەندارێتی بۆ کۆمپانیای ‘ئەکیورێت ئینێرجیتیک سیستەمز’ دەگەرێتەوە کە تەقەمەنی بۆ بواری سەربازیی و پرۆسەی ڕووخاندن دروست دەکات.
دوای تەقینەوەکە سەرەتا ڕاگەیەندرا 18 کەس بوونەتە قوربانی، بەڵام کریس دەیڤس، بەرپرسی پۆلیسی ناوچەی هامفریز گوتی “تەنیا 16 کەسیان مردوون، توانیمان شوێنی دوو کەسەکەی دیکە بدۆزینەوە کە ئەو دوو کەسەی دیکە لە شوێنی ڕووداوەکە نەبوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی کەسییان لە شوێنی ڕووداوەکە بووە، ئەمەش سەرەتا وایکردووە باوەڕیان بەوە هەبێت کە ئەوان لەنێو قوربانییەکاندان.
برایس ماکراکن، بەرپرسێکی نووسینگەیەکی، ماددەی کحول، تووتن، چەکی ئاگرین و تەقەمەنی، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، دەسەڵاتداران نەیانتوانیووە هۆکاری ڕووداوەکە دیاریی بکەن.
بەپێی هەواڵی میدیاکان، تەقینەوەکە تەواوی باڵەخانەیەکی لە کۆمەڵگەی کارگە گەورەکەدا وێران کردووە و دانیشتوان لەدووری چەند کیلۆمەترێک هەستیان پێکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان کتێبخانە و ئەرشیڤی مامۆستا عەزیز گەردی کڕییەوە

یاسین

سێلین دیۆن بەسەر نەخۆشییەکەیدا زاڵ دەبێت و زنجیرە کۆنسێرتێک لە پاریس سازدەکات

ART

ئازادیی ڕۆژنامەگەری لە جیهاندا گەیشتە نزمترین ئاستی لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا

سەڵاح