zagros news agency

دوای چاکبوونەوە ئەستێرەیەکی یانەی هەولێر لە پێکان گەڕایەوە

لەنێو نەهامەتیەکانی ئەم چەند ڕۆژەی یانەی وەرزشی هەولێر هەواڵێکی خۆش ئەمڕۆ هاتە بەرگوێی هاندەرانی یانەکە،ئەویش گەڕانەوەی هومام تارقی ئەستێرەی یانەکەیە بۆ یاریگا دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی پێکانەوە لەیاری کردن دابڕا.

بەپێی زانیارییەکان بێت هومام ئێستا بەتەواوەتی چاک بۆتەوە و لەمەترسی دەرچووە،بەڵام پزیشکانی یانەی هەولێر هێشتا نایانەوێت مەترسی دروست بێتەوە و ڕێگری دەکەن لەیاری داهاتوو بەشداری بکات،ئەمەش بەهۆی مانەوەی هەندێک پڕۆسە لە چارەسەری پێکانەکەی.

هومام لەگەڕی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەهۆی پێکانەوە بەرامبەر کارەبا بەناچاری یاریگای جێهشت،دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری بێبەش بوو لە چەند یاری یانەکەی، بەپێی زانیارییەکان بۆ یاری زاخۆ ئامادە نابێت،بەڵام بۆ یاری ئینتیفاقی سعودی لەجامی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو دەتوانێت بەشداری بکات.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

فێرمین لۆپێز سەرسامی خۆی نیشاندا بەگواستنەوەی یاریزانێک لەلایەن بارسێلۆنا

sarkar

بەفەرمی جامی فینالێسیما هەڵوەشاوەیەوە

یاسین

بایرن میونشن بە سەرکردایەتی کەین سەرکەوتنی بەدەست هێنا

یاسین