zagros news agency

فێرمین لۆپێز سەرسامی خۆی نیشاندا بەگواستنەوەی یاریزانێک لەلایەن بارسێلۆنا

دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا دووچاری حاڵەتێکی نەخزراو بوو،وە بەو هۆکارەش نەیتوانی بەشداری یارییەکانی مۆندیال بکات لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەهۆی شکانی بەنجەی پێی،ئەمەش بووە خاڵێکی زەحمەت لەژایانی یاریزانەکە،بەڵام لەسەرەتای وەرزی ئەم ساڵ یاریزانەکە بە ئاستە بەرزەکەی دەرچوونی خۆی لەو بارە دەروونیە سەختە ڕوونکردەوە.

شایەنی باسە لەکەمپی ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە چەند لێدوانێکی فێرمین لۆپێز لە ڕۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ بڵاوکرایەوە،کە یاریزانەکە سەرسامی خۆی نیشاندا بە گواستنەوەی گۆردن لەلایەن یانەی بەرسێلۆنا،بەڵام ئەوەشی ئاشکرا کرد ئێستا یاریزانەکە هەموو شتێکی ناوازە لە یانە کەتەلۆنیەکە دەکات و ئاستە بەرزەکەی وێنەی کەمە.

فێرمین دەربارەی گۆردن وتی؛بەڕاستی یاریزانێکی تایبەتە،بەشێوەیەکی زۆر خێرا خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا گونجاندوە و ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات،ئەمەش وایکردوە ئێمە بتوانین زیاتر هەوڵ بدەین بۆ ئەوەی یارمەتی تیپەکەمان بدەین.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. ئینگلتەرا بە لێدانی یەکلاکەرەوە شکستی بە سویسرا هێنا و گەیشتە قۆناغی داهاتوو

یاسین

دی برۆین: ئێمە لەگەڵ هەموو تیپە گەورەکاندا یاری دەکەین

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. بەرشەلۆنە تۆڵەی لەبایرن کردەوە و شکستی پێهێنا

یاسین