zagros news agency

کۆریای باشوور ژمارەیەکی زیاتری کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی لە ئۆکراینا بانگ دەکاتەوە

 

وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور ڕۆژی سێشەممە ڕای گەیاند، ژمارەیەکی زیاتری کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی لە ئۆکراینا بانگ دەکاتەوە، چونکە ئۆکراینا لە ناکۆکییەکدا لەسەر دیلەکانی جەنگی کۆریای باکوور، وەڵامێکی بنیاتنەری نەداوەتەوە.

کۆریای باشوور ئەم مانگە باڵیۆزەکەی بانگ کردەوە. ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی پێشتر لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گوت بووی، ئۆکراینا دوو سەربازی دیلی کۆریای باکووری ڕادەستی کۆریای باشوور کردووە.

بە گوتەی کۆریای باشوور، ئاشکراکردنی ئەم بابەتە ڕێککەوتنێکی پێشێل کرد کە لەسەر نهێنی هێشتنەوەی ڕادەستکردنەکە بنیات نرابوو، بۆ پاراستنی ئەو سەربازانە و خێزانەکانیان لە کۆریای باکوور.

پارک دو-سون، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور، گوتی وڵاتەکەی هەڵوێستی خۆی لە چەندین کەناڵەوە بە ئۆکراینا گەیاندووە، بەڵام وەڵامێکی پێویستی وەرنەگرتووە. ئەو زیادی کرد: «ئەم کارەمان ئەنجام دا، چونکە بە پێویستمان زانی بۆ ئاسانکردنی چارەسەرێکی دۆستانەی بابەتەکە و گەڕاندنەوەی متمانە لە نێوان هەردوو وڵاتدا.»

پارک ژمارەی ئەو کارمەندانەی ئاشکرا نەکرد کە دەڕۆن و زیادی کرد، کاردارێک و سەرجەم کارمەندانی کونسوڵخانە لە کیێڤ دەمێننەوە بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی کۆریای باشوور.

ئاندرێ سیبیها، جێگری وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا، هەفتەی ڕابردوو بە ئاژانسی ئاڕ بی سی ئۆکراینای گوت وڵاتەکەی ئەم دۆسیەیە بە داخراوی دەزانێت. ئەو ناکۆکییەکەی گەڕاندەوە بۆ لێکدانەوە جیاوازەکان لەسەر ڕێکخستنەکانی نهێنیپارێزی و جەختی کردەوە، ئۆکراینا سەرجەم پابەندبوونەکانی جێبەجێ کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مه‌ریكا گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئیسرائیل هه‌ڵكردووه‌ تاوه‌كوو له‌ عێراق بدات

سەڵاح

مۆرینیۆ لە تورکیا هەرا دەنێتەوە

یاسین

ترەمپ: کشانەوە لە ئەفغانستان پێگەی ئەمریکای لە جیهاندا لاواز کرد

یاسین