zagros news agency

بانکی ناوەندی کاتی دەوامی بانکەکان درێژ دەکاتەوە و فەرمان دەکات لە ڕۆژانی پشوو کار بکەن

 

بانکی ناوەندیی عێراق ڕێنماییی بە بانکەکان دا کە کاتژمێرەکانی دەوامی فەرمی لە ڕۆژانی پشووی فەرمیدا زیاد بکەن؛ ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامبوونی کارکردن لە ماوەی ٢١ بۆ ٣٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لەوەی هیچ دواکەوتنێک لە جێبەجێکردنی گواستنەوە داراییەکانی دەرەوەی کڕیارەکاندا ڕوو نەدات.

 

بانکی ناوەندی لە خشتەیەکی فەرمیدا ڕوونی کردەوە که ئەم ڕێنماییە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پرۆسەکانی جێبەجێکردنی حەوالە دەرەکییەکان و مسۆگەرکردنی بەردەوامبوونیان دێت لە سەروبەندی پشووە فەرمییەکاندا.

 

بڕیارەکە دەرفەت بە بانکەکان دەدات کاتژمێرەکانی کارکردنیان زیاتر بکەن و سەرجەم خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکان بە خێراترین شێوە بۆ هاووڵاتییان و بازرگانان ڕایی بکەن، بە جۆرێک ڕێگری لە هەر ڕاوەستانێک بگرێت کە کاریگەری لەسەر بازاڕی دارایی هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر لە 60 کۆمپانیای گەورەی ئیسپانی سەردانی کوردستان دەکەن

یاسین

رێوشوێنی توند ده‌گیرێته‌به‌ر بەرامبەر ئەو بەنزینخانانەی سەرپێچی لە دابه‌شكردنی به‌نزینی نۆڕماڵی 750 دیناری دەكەن

سەڵاح

ڕەخنە توندەکانی ترەمپ لە نمایشی باد بانی

ART