خاڤێر تێباس سەرۆکی خولی لالیگا بە تەواوی داوای لێبوردن و دەستلەکارکێشانەوە لە پۆستەکەی رەتکردەوە دوای ناڕەزایەتییە بەرفراوانەکان کە بەهۆی بەراوردکردنی شێوازی میدیایی یانەی ریال مەدرید بە پڕوپاگەندەی نازییەکان دروست بووبوون.
لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ میدیای فەرەنسا تێباس دووپاتیکردەوە کە کەس لە یانەی شاهانەی بە نازی ناوزەند نەکردووە و تەنیا باسی ستراتیژیەتی پەیوەندی و راگەیاندنی کەناڵی فەرمیی یانەکەی کردووە نەک بیروباوەڕی سیاسی و سەرسوڕمانی خۆیشی دەربڕی لەو لێپرسینەوەیە.
هاوکات داواکارییەکەی دەستەی کارگێڕیی ریال مەدریدی بۆ دەستلەکارکێشانەوە رەتکردەوە و دەنگۆی سزادانی لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای وەرزشی ئیسپانیاوە بە بێمانا و جیاکاری زانی.
ئەم گرژییە توندەی لێدوانانە لە کاتێکدایە کە کەشێکی ئاڵۆز بەسەر تۆپی پێی ئیسپانیادا زاڵە تەنیا چەند رۆژێک پێش ئەنجامدانی یاریی کلاسیکۆی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید و چاوەڕوان دەکرێت کاریگەریی ئەم ناکۆکییانە لە دوای یارییەکەش بەردەوام ببن.

